دوو پڕۆژەی گرنگی كارەبا لەخانەقی جێبەجێ دەكرێت

11:49 - 2025-04-27
دووتوێ
135 جار خوێندراوەتەوە

جواد فەیزوڵڵا قایمقامی قەزای خانەقی 

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای خانەقی، دوو پڕۆژەی گرنگی كارەبا لەبواری بەكارهێنانی وزەی خۆردا جێبەجێ دەكرێت.
لەو رووەوە ئەندازیار جواد فەیزوڵڵا قایمقامی قەزای خانەقی بە دوو توێی كوردستانی نوێ خانەقیی وت: خانەقی دوو سەرچاوەی وەرگرتنی كارەبای هەیە، یەكەمیان لە ئێرانەوە دێت، دووەمیان لە شارەبانەوە، لەساڵانی رابردوودا بەهۆی كێشەی بڕین و كەمی و كۆنی هێڵەكانی كارەباوە كێشەی زۆر دروستبووە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.
ئاماژەشی بەوەدا کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە دوو پڕۆژەی گرنگی كارەبا لە بواری بەكارهێنانی وزەی خۆردا  لەلایەن وەزارەتی كارەباوە دەرچووە و بە جێبەجێكردن و تەواوبوونی، كێشەی كارەبا چارەسەر دەبێت.
ئاشكراشیكرد، دوو پڕۆژەكە لەدوو شوێنی جیاوازی خانەقی جێبەجێ دەكرێت و هەریەك لەو پڕۆژانە 150 مێگاوات كارەبا بۆ شارەكە دابین دەكەن، بەم شێوەیەش بەشی تەواوی پێداویستییەكانمان دەكات و لێشمان زیاد دەبێت.
  ئارۆ

# خانەقین

بابەتە پەیوەندیدارەکان