راپۆرتی- حەیدەر عیماد
لە چەند رۆژی رابردوودا دیدارێكی هونەری و ئەدەبی لەژێر دروشمی ( ئاشتی و هونەر ناسنامەی میللەتانە)، لەشاری خانەقی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و لاوانی خانەقی و ماڵی رووناكبیری شەهید سەلامەوە، بە بەشداریی گروپی رۆشنبیران و ئەدیبان و سەنتەری گەنجان و سەنتەری لاوانی خانەقی و ناوەندی كەلتوریی شارەكە بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بڕگەی هونەریی میوزیك و شیعر خوێندنەوە و دابەشكردنی خەڵاتی رێزلێنان پێشكەشكران.
هاوكات لەمیانەی چالاكییەكانی دیدارەكەدا پیشانگەیەكی شێوەكاری لە سەنتەری گەنجانی خانەقی كرایەوە.
چالاكییەكانی دیدارەكە پەیوەست كرابوو بە 47ـــەمین ساڵیادی شەهیدانی هەڵۆی سوور.