سلێمانی: گرێبەستی پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان ئیمزا دەکرێت

02:40 - 2025-04-27
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان ئیمزا کرا، کە دەتوانێت بڕی هەزار و 250 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
لە رێوڕەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستێک لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا نێوان کۆمپانیای تورەس ئینێرجی و کۆمپانیای جەنەڕال ئەلیکتریک، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی، لە داهاتوودا بەم گرێبەستە دەتوانرێت کارەبای یەک لەسەر سێی هەرێمی کوردستان بەرهەمبهێنرێت و بەوەش نزیکدەبینەوە لەوەی بە کارەبای 24 سەعاتی بگەین.
هەر لە رێوڕەسمەکەدا کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا وتی، ئەم پرۆژە نوێیەی وێستگەی بازیان دەتوانێت لە چارەکی یەکەمی 2026 بڕی هەزار و 250 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
باسیلەوەشکرد، ئێستا ژێرخانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و 189 مێگاوات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان