رۆڵی خۆشەویستەکەی کاسترۆ دەبینێت

11:47 - 2022-08-08
هەمەرەنگ
291 جار خوێندراوەتەوە

لە فیلمێکدا کە باس لە ژیانی تایبەتی و خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسی «ڤیدڵ کاسترۆ« دەکات، ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «میا مایسترۆ» دیاریکراوە رۆڵی «ناتالیا» خۆشەویستەکەی کاسترۆ ببینێت، هەروەها «جیمس فرانکۆ» کە ئەویش یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری سینەما دیاریکراوە رۆڵی «ڤیدڵ کاسترۆ« سەرۆکی کۆچکردووی کوبا ببینێت.
«Alina of Cuba« ناوی فیلمە نوێکەیە و «میشێل باردیم» دەرهێنەرێتی.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەیلی مەیلی بەریتانی جگەلەوەی خانمە ئەکتەر «میا مایسترۆ» رۆڵی خۆشەویستەکەی کاسترۆ دەبینێت، «جیمس فرانکۆ»ش یەکێکە لە هەڵبژاردە باشەکانی ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە بۆ بەرجەستەکردنی رۆڵی کاسترۆ، ئەمەش دەبێتە کارێکی تری نوێی ئەم ئەکتەرە سینەماییە، چونکە زۆر نابێت «جیمس فرانکۆ» بەشداریی لە درامایەکی نوێدا کردووە بەناوی «Me, You» کە جگە لەم ئەکتەرە هەریەکە لە «تۆم هۆلاندر، دیزی جاکوب» رۆڵ لەو بەرهەمەدا دەبینن.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان