وەزارەتی نەوتی عیراق: مانگی رابردوو بە بڕی 8 ملیار دۆلار نەوت هەناردە کراوە

10:13 - 2025-04-29
عیراق
25 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، هەناردەى نەوت بۆ مانگى ئازار زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشى هەشت ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، 106 ملیۆن و 663 هەزار و 211 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە کە بایی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 104 ملیۆن و 740 هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانى بەسرەوە هەناردە کراوە، هاوکات بڕی  یەک ملیۆن و 613 هەزار بەرمیلیشی نەوتی کەرکوک و کێڵگەی گەیارە بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق دەشڵێت، مانگى رابردوو، بڕى 309 هەزار و 765 بەرمیل نەوت بۆ ئوردن رەوانە کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان