بەبۆنەی هاتنەوەی (یەکی ئایار) جەژنی کرێکارانی جیهان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە تێکڕای کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی و کرێکارانی جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆزباییەک شایستە بێت بە رۆڵی گرنگی کرێکاران لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا.
یەکێتی بەچاوی رێز و پێزانینەوە سەیری رۆڵی بنیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان دەکات و ئێوەی رەنجدەرانی بیروبازوی کوردستان نوێنەرایەتی بەدیهێنانی گەشەپێدان و بیناسازیی وڵات دەکەن. هەمیشە هاوکارتانین بۆ چەسپاندنی زیاتری یاسا هاوچەرخەکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
هەر بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا پاڵپشتی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ کرێکاران و هێنانەدی سەرجەم مافە پیشەیی و سەندیکایەکانتان.
لە جەژنی کرێکاراندا و هەمیشە سڵاو لە گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەکاتی کارکردن و بونیادنانەوەی وڵاتدا گیانی پاکیان بەخشی و بوونە شەهیدی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
رەفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان