كۆبوونەوەی جنبلات و ئەحمەد شەرع

12:31 - 2025-05-04
جیهان
100 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی (سانا)ی سوری بڵاویكردەوە، پارتی سۆسیالیستی پێشكەوتنخواز لە لوبنان، دیداری نێوان ئەحمەد شەرع لە كۆشكی گەل لە دیمەشق لەگەڵ وەلید جنبلات سەرۆكی پێشووی ئەو پارتەی بە دۆستانە و راشكاوانە وەسف كرد و وتی: لە دیدارەكەدا دواین پەرەسەندنەكانی سوریا تاوتوێكراون.
لە راگەیەنراوی ئەو حزبەدا هاتووە: جنبلات خۆشحاڵە بە كرانەوەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕووی سوریای نوێدا، ئەو كرانەوانەش وادەكات بەشداربێت لە بەهێزكردنەوەی یەكێتیی خاكی سوریا و ئەمن و ئاسایشدا، ئەوەش رەنگدانەوەیەكی ئەرێنییە لەسەر جێگیریی ئەمن و ئاسایشی لوبنان.
پارتی سۆسیالیستی پێشكەوتنخواز رایگەیاندووە: بەداخەوەن بۆ رووداوەكانی رۆژانی رابردووی سوریا كە ژمارەیەك هاووڵاتی ئەو وڵاتە تێیدا گیانیانلەدەستدا، هەردوولایان پێداگرییان لەسەر رۆڵی دەوڵەتی سوریا كردووە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاكی سوریا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان