كەسایەتییەكانی دروز راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە

12:38 - 2025-05-04
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوری الیوم) بڵاویكردەوە، كەسایەتییە دیارەكانی كۆمەڵگەی دروز لە پارێزگەی سووەیدە، راگەیەنراوێكیان بڵاوكردۆتەوە و تێیدا دڵنیاییان داوە لەسەر «پابەندبوونیان بە بنەما نیشتمانییەكان و رەتكردنەوەی هەر بانگهێشتكردنێك بۆ جیابوونەوە و دابەشكاری»، پێداگری لەوەش دەكەن: هاووڵاتیانی تائیفەكەیان نابنەهۆی بەشبەشكردنی سوریا.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە:
- دڵنیاییدەدەین لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی جێگیرمان، هەروەها نابینەهۆی بەشبەشكردنی سوریا.
- هەموو دابەشكاریی و جووداخوازییەك رەتدەكەینەوە، داوادەكەین بەكاراكردنی رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی دادوەری لەپارێزگاریكردن لە دروزەكانی سووەیدا.
- دەستەبەركردنی رێگەی سووەیدا - دیمەشق بەرپرسیارێتیی دەوڵەتە و دامەزراندنی ئاسایش و ئەمنییەت لەسەرتاسەری سوریا بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە.
- پێداگری دەكەین لەسەر نیشتمانێكی خاڵی لە فیتنە و پێكدادانی تائیفی و نیشتمانێك هەموو هاووڵاتیانی سوریا لە خۆبگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان