كەناڵی (الیوم) بڵاویكردەوە، دەستەی وزە لە ئیدارەی خۆسەریی لە باكوور و خۆرئاوای سوریا، كۆمەڵێك چارەسەری پێشكەشكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو لە رووباری فوراتدا، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هەست دەكرێت رێژەی بڕی ئاو لە بەنداوی فوراتدا كەمیكردووە.
لەدیارترین ئەو رێگەچارانەش بریتییە لە:
- بەشداریكردنی بەپەلە و ئیجابی حكومەتی دیمەشق لە رێگەی كەناڵەكانی پەیوەندییەوە بۆ پەستان خستنەسەر توركیا بۆ راگرتنی هێرشەكانی و جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان لەسەر بەردانەوەی بڕی 500 مەتر چوارگۆشە ئاو لە دەقیقەیەكدا.
- دەستەبەركردنی سەرچاوەكانی وزە وەك جێگرەوەیەك بۆ كەمكردنەوەی پەستان لەسەر بەنداوەكان، لەوانەش ناردنی كارەبای گەرمی لەناوخۆی سوریا.
- بەستنەوەی بەنداوی تشرین بە تۆڕی كارەبای گشتییەوە، بەتایبەت لەگەڵ بەنداوی فورات.