لەڕێگەی پرۆژەیەكەوە ئاوی خواردنەوە بۆ قەزا و ناحیەكانی کەرکوک دابیندەكرێت

10:48 - 2025-05-05
عیراق
43 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە پارێزگای کەرکوک

هێمن ئەحمەد

بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قەزا و ناحیە و گوندەكانی كەركوك، تیمێكی تەكنیكی سەردانی پرۆژەی ئاوی حەویجەی رۆژهەڵات دەكەن.

ئەندازیار جیهان ئیبراهیم یاریدەدەری پارێزگار بۆ كاروباری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی پارێزگاری كەركوك تایبەت بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان، تیمێكی تەكنیكی سەردانی پرۆژەی ئاوی حەویجەی رۆژهەڵاتیان كرد، كە پرۆژەكە توانای دابینكردنی هەزار مەترسێجا ئاوی هەیە لە سەعاتێكدا و ئێستا %75ی كارەكانی تەواوبووە.
سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكەش، دەڵێت: پارێزگار رایسپاردوون هەر كێشەیەك بووەتە بەربەست لەبەردەم تەواوبوونی پرۆژەكە یان خاوبوونەوەیدا كاری بەپەلەی بۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی ئەندازیاریی پرۆژەكە راسپێردراوە پەلەبكەن لە خێراكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا، وتیشی: بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵدا وەك تاقیكردنەوە پرۆژەكە بخرێتە كار، ئەگەر هیچ كێشەیەكی نەبێت، دەخرێتە خزمەتی خەڵكەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان