كەركوك: خۆڵبارین 36 كەس رەوانەی نەخۆشخانە دەكات

05:15 - 2025-05-05
عیراق
43 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی چەند رۆژێكە شاری كەركوكی گرتۆتەوە، تائێستا 36 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەكانی كەركوكیان كردووە.
لەوبارەیەوە سامان یابە عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: ئەمڕۆ خۆڵبارینەكە بە چڕی شاری كەركوكی گرتۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمەكانی تەندروستی لە ئامادە باشیدان بۆ ئەو كەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن و پێویستیان بە چارەسەركردنە و هەموو پێداویستییەك لە نەخۆشخانەكان دابینكراوە.
وتیشی: تائێستا تیمەكانی تەندروستی پێشوازیان لە 36 نەخۆش كردووە و ژمارەیەكش روو لە زیادبوونە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بۆ كاری پێویست نەبوو، نەچنە دەرەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان