بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، تا کۆتایی ساڵی 2023، ژمارەی ئۆتۆمبێلە تایبەتە تۆمارکراوەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت ملیۆن.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە، رایگەیاندووەکە ئەم ژمارەیە 1.4% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە ساڵی 2022، کە تێیدا حەوت ملیۆن و 982 هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکرابوون. واتا لە ساڵی 2023دا نزیکەی 18 هەزار ئۆتۆمبێلی تایبەتی نوێ تۆمارکراون.
ئامارەکان دەریدەخەن کە بۆ هەر هەزار دانیشتوویەکی عیراق، 187 ئۆتۆمبێلی تایبەت بوونی هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم ئامارە تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگرێتەوە و ئۆتۆمبێلی گشتی و بارهەڵگر و جۆرەکانی تر لەخۆناگرێت.