شارەوانی و كارەبا، ریكلامە هەڵواسراوەكان لێدەكەنەوە

10:49 - 2025-05-05
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، تیمێكی هاوبەشی شارەوانی و كارەبای سلێمانی هەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ لێكردنەوەی تابلۆ و ریكلامی بازرگانی و لە راگەیەنراوێكیشدا ئاماژە بە سزادانی كەسانی سەرپێچیكار دەكەن.
لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو تابلۆ و ریكلامەكان بە ستوونەكانی كارەباوە هەڵواسراون، كە ئەوەش كارێكی نایاساییە و پێشتریش لەلایەن لیژنەكانی سەرپێچی و هۆبەكانی چاكسازییەوە خاوەن كارەكان ئاگاداركراونەتەوە كە تابلۆكانیان لێبكەنەوە، ئەگەرنا رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزا دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان