لیودمیلا سامسۆنۆڤای روسی دووه‌م نازناوی له كاروانی وه‌رزشی برده‌وه كه جامی پاڵه‌وانێتی سیتی شاری واشنتۆنی به‌رز كرده‌وه.
سامسۆنۆڤا له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی كایا كانیبی ئیستۆنی بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به 2 كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك لێ برده‌وه.
سامسۆنۆڤای ریزبه‌ندی 60ی جیهان له‌م پاڵه‌وانێتییه به به‌هێزی ده‌ركه‌وت و له رێگه‌ی بۆ یاری كۆتایی توانی سێ یاریزانی نێو باشترین شه‌ش یاریزانی پاڵه‌وانێتییه‌كه دوور بخاته‌وه.
له یاری كۆتایشدا هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 4-6 دۆڕا، به‌ڵام دوای ئه‌وه به به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌می 6-3 برده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا كایا شكستی هێنا له‌وه‌ی پێنجه‌م نازناو له كاروانه‌كه‌ی و یه‌كه‌م نازناو له‌ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردوو بباته‌وه.
ئه‌م یارییه‌ش دووه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یاریزان بوو كه ساڵی رابردووش سامسۆنۆڤا له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی به‌رلین له كایای 37 ساڵی برده‌وه.