نه‌شته‌رگه‌ریی و جوانكاریی لوت له پێشه‌وه‌ی جوانكارییه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌یه به تایبه‌ت له‌نێو رەگەزی مێ، له‌وباره‌یه‌شه‌وه دكتۆر فه‌رهاد عه‌زیز زه‌نگه‌نه پسپۆڕی جوانكاری قورگ و گوێ و لوت به كوردستانی نوێی وت: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لوت ده‌كه‌ن له 90%ی كچان و ژنان و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 35 ساڵداییه، هاوكات ژنیش هه‌بووه ته‌مه‌نی 60 ساڵ بووه جوانكاری لوتی كردووه.
وتیشی: نه‌شته‌رگه‌ریی لوت نه‌خۆشی نییه، رۆژانه كه‌سانێك ده‌زانن لوتیان جوان نییه داوایی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لوت ده‌كه‌ن، جوانكاریی لوت سێ گرنگی هه‌یه وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ده‌روونی كه‌سه و جوانكاریی دیویی ده‌ره‌وه‌ی لوت و راستكردنه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌ی ناو لوته كه به‌هۆی له دایكبوون و به‌ركه‌وتنی زه‌بر له منداڵی‌دا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كۆڵه‌كه‌ی لوتیان خوار ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بزانن لوتیان پێویستی به‌جوانكاری هه‌یه ده‌بێت بزانن ئاخۆ لوتیان شۆڕبۆته‌وه بۆ لایی لێویان یان قۆقزی له لوته‌كه‌دا ده‌بینرێت و شكاوی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لوته‌كه‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا درێژی لوت ده‌بێت یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌موچاو بێت و پانی لوت یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ده‌موچاو بێت به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی 15 بۆ 40 ساڵیدا.
روونیشیكرده‌وه: ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی باشترین ته‌مه‌نه بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لوت، چونكه كه‌سه‌كه له‌وماوه‌یه‌دا دووره له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن و شه‌كره هه‌روه‌ها باشترین كاتیش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری، هاوینه له‌م وه‌رزه‌دا كه‌سه‌كه كه‌متر تووشی په‌تا وه‌رزییه‌كان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی په‌تای وه‌رزیی هه‌بێت و كۆكه‌ی وشك و ته‌ڕیی لوتی هه‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ناكرێت.
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی دوایی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لوت وتیشی: خوێن به‌ربوون و هه‌وكردنی لوت و زیان گه‌یاندن به‌چاو و جیوبه‌كان ئه‌م كاریگه‌رییه خراپانه زۆر كه‌م رووده‌ده‌ن.