له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تای خوێنبه‌ربوون و نیشانه‌كانی و چۆنییه‌تی خۆپارێزیكردن لێی د.شاڵاو عارف-به‌ڕێوه‌به‌ری كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، كوشتارگه‌كه‌مان كه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی گۆشتی سووره بۆ شاره‌كه، ده‌ستبه‌جێ رێكاره‌كانی خۆی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپارێزی و دووربوون له‌و نه‌خۆشییه، له ماوه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ڤایرۆسیانه كردووه كه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تی تای خوێنبه‌ربوون.
وتیشی: رێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر و پێویسته گۆشتفرۆشه‌كان زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، كابانه‌كانیش به هه‌مان شێوه ئاگاداری خۆیان بن، رێكاره‌كان به‌پێی پرۆتۆكۆڵی زانستییه كه له ناو كوشتارگه ده‌كرێت، بۆ پشكنینی پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین و ئاماده‌كاری بۆ بردنی بۆ بازاڕ، ئه‌و نه‌خۆشییه زۆر كۆنه و ساڵی 1979 له عیراق هه‌یه و ساڵانی رابردوو و ئه‌مساڵیش چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار واته ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به گۆشتی سوور زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته هۆی مردن.
د. شاڵاو ده‌شڵێت: وه‌ك كوشتارگه رێكاری تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان له قۆناغی پێش كوشتار و دوای كوشتار هه‌یه، له قۆناغی پێش كوشتنه‌وه ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشتێكی ته‌ندروست یان ئاژه‌ڵێكی زیندووی ته‌ندروست ده‌كرێت، دواتر رێكار بۆ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون وه‌رده‌گیرێت، پێویست به‌وه ناكات گۆشتی سوور قه‌ده‌غه بكرێت، به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه، چونكه حاڵه‌تێكی سروشتییه و پێشتریش هه‌بووه، گرنگترین خاڵ هۆشیاركردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردنه، گرتنه‌به‌ری رێوشوێن و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه و نه‌خۆشییه‌كانی تر كه له وه‌رزی گه‌رما، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانیان هه‌یه، چ له كوشتارگه‌كان یان له كێڵگه و قه‌سابخانه و شوێنه‌كانی خواردن، یان له ماڵه‌وه بۆ كابانێكی چێشتلێنه‌ر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گرنگترین شت قه‌ساب و كارمه‌ندی كێڵگه‌كان جلی تایبه‌ت و ماسك و جزمه بپۆشن، ئه‌مه له كاتی مامه‌ڵه‌كردن، هه‌روه‌ها ناو كێڵگه‌كان به دژه‌میكرۆبه‌كان ئه‌وانه‌ی كحولیان تێدایه بڕشێنن، ئاژه‌ڵه‌كانیش دژه مشه‌خۆره‌كانیان بۆ به‌كاربهێنن كه گوێزه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌رێگه‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه مشه‌خۆره ده‌ره‌كییه‌كان له‌ناو به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نه له‌ناو بچێت و گوێزه‌ره‌كه كۆتایی پێبێت، هاوكات ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له كێڵگه دێنه ده‌ره‌وه ده‌سته‌كانیان جوان بشۆن، ده‌مێنێته‌وه گۆشتفرۆشه‌كانه كه ئه‌وانیش پێویسته رێكاری خۆیان بكه‌ن، ده‌ستكێش به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن و ده‌ردراوی ئاژه‌ڵ نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش له دوای كاركردن كه‌لوپه‌له‌كانییان بشۆن، له كۆتایی كاریش دوكانه‌كانییان به دژه میكرۆبه‌كان پاك بكه‌نه‌وه، هیچ شتێك نییه له‌و كاته‌دا گومانمان لێی هه‌بێت، ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر هی وه‌رزی گه‌رمایه، جارێ گه‌رما به ته‌واوه‌ی ده‌ستی پێ نه‌كردووه، تا ئێستا حاڵه‌تی ئاژه‌ڵی توشبوومان نه‌بووه.
محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان شاره‌زوور