بالەی یانەكانی عیراق

یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دەستپێدەكەن

11:20 - 2025-05-06
وەرزش
26 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراق، پێی نایە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینەوە و هەرچوار تیپی یانەكانی (مەسافی باكوور، شورتە، هەولێر و گازی باشوور) بوون بە یەكەم تا چوارەم یانەكەی بەشداریی ئەم قۆناغە نوێیە.
یارییەكان
رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 8/5/2025، یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە دەستپێدەكەن و یەكەم تا سێیەم جەولەی یارییەكان بەمشێوەیە دەبن:
پێنجشەممە 8/5/2025
*مەسافی باكوور× گازی باشوور-لە هۆڵی یانەی كوفە.
*هەولێر× شورتە - لە هۆڵی 
یانەی كوفە.
هەینی 9/5/2025
*هەولێر× گازی باشوور- لە هۆڵی یانەی كوفە.
*شورتە × مەسافی باكوور- لە هۆڵی یانەی كوفە.
شەممە 10/5/2025
*شورتە × گازی باشوور - لە هۆڵی یانەی كوفە.
*مەسافی باكوور× هەولێر- لە هۆڵی یانەی كوفە.
سەركەوتنی ئەم چوار یانەیە پاش ئەوە دێت دوو قۆناغ لە یارییەكانی قۆناغی هەشت یانە بەڕێوەچوون، بەتەواو بوونی یارییەكانی ئەم قۆناغە، ریزبەندیی كۆتایی یانەكانیش لەم یارییەنەوە بەمشێوەیەی لای 
خوارەوە بوو:
-1 مەسافی باكوور (14یاری)
(12 بردنەوە - 2 دۆڕان) (35 خاڵ).
-2 شورتە(14یاری)
(11 بردنەوە - 3 دۆڕان) (33 خاڵ).
-3 هەولێر(14 یاری)(10بردنەوە - 
4 دۆڕان)(27 خاڵ).
-4گازی باشوور (14 یاری)                    (8 بردنەوە- 6 دۆڕان) (27 خاڵ).
-5پێشمەرگەی سلێمانی (14 یاری) (5بردنەوە - 9 دۆڕان)(15 خاڵ).
-6میقدادیە(14 یاری)(4بردنەوە - 10 دۆڕان) (12 خاڵ).
-7 دەغارە(14یاری)(4بردنەوە - 10 دۆڕان) (11 خاڵ).
-8 نەینەوا (14 یاری)(2 بردنەوە - 12 دۆڕان) (8 خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان