نەیشنس لیگی وڵاتانی ئەوروپا پێی نایە یارییە هەستیارەكانەوە

11:28 - 2025-05-06
وەرزش
25 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاست یان خولی یەكەم (A) ی نەیشنس لیگی وڵاتانی ئەوروپادا، رۆژانی 20 تا 23 /3/2025 یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 8 هەڵبژاردە كران، تەواوی ئەنجامی یارییەكانیش بەمشێوەیە بوون: 
*دانیمارك × پورتوگال (1-0) (2-5).
*هۆڵەندا × ئیسپانیا (2-2) (3-3) (5-6 بە پەنالتی).
*كرواتیا × فەرەنسا (2-0) (0-2) (4-5 بە پەنالتی).
*ئیتاڵیا ×  ئەڵمانیا (1-2)(3-3).
براوەكان لەم یارییانەوە كە ئەم چوار هەڵبژاردەیە بوون؛ (پورتوگال، ئیسپانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) و گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتایی، ئەم چوار هەڵبژاردەیەش، رۆژانی 4 و 5/6/2025 بەمشێوەیە دوو یاریی پێشكۆتایی دەكەن:
*ئەڵمانیا× پورتوگال-چوار شەممە 4/6.
*ئیسپانیا× فەرەنسا- پێنجشەممە 5/6.
*دۆڕاوەكان لەسەر پلەكانی سێیەم و چوارەم یاریی دەكەن.
*براوەكان یاریی كۆتایی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان