ماوەیەك بوو تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامەكانی زۆر خراپ بوون، لە ریزبەندیی خولەكەشدا كەوتبووە خانەكانی كۆتایی ریزبەندییەوە، بەڵام لە هەفتەی 25 و 26 و 27 ی یارییەكاندا، گەڕایەوە سەر سكەی بردنەوەكان و لەو سێ هەفتەیەی یارییەكاندا، دوو یاریی لە یاریگای خۆی و یارییەكی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردەوە، یەكەمیان 5-1 لە یانەی مەیسان لە یاریگای خۆیدا، دووەمیشیان 3-1 لە نەوتی وەسەت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، سێیەمیشیان 1-0 بوو لە مەسافی باشوور لە یاریگای خۆیدا، لە هەفتەی 28 یشدا لە ناسرییەوە بە خاڵێكی گرنگەوە گەڕایەوە سلێمانی، پاش ئەوەی 1-1 لەگەڵ ناسرییە یەكسان بوو.
پێش ئەم سێ بردنەوەیە، دوایین بردنەوەی ئەم تیپەی شاری سلێمانی لەم خولەی عیراقدا، 1-0 بوو لە نێو یاریگای خۆیدا و لە هەفتەی 14 دا کە لە یانەی رومادی بردەوە، ئیتر لە هەفتەی 15 یەمەوە تا هەفتەی 24 هیچ بردنەوەیەكی نە لە یاریگای خۆی و نە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا نەبوو.
بەم ئەنجامانە، ئێستا پێشمەرگە هاتۆتە ناوەڕاستی لیستی ریزبەندیی یانەكان و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە:
-9 پ.سلێمانی (28 یاریی) (35 خاڵ).
-10 عەفەك (28 یاریی) (34 خاڵ).
-11 مەسافی باشوور (28 یاریی) (34 خاڵ).
-12 ناسرییە (28 یاریی) (34 خاڵ).
-13 ئەلحوسەین (28 یاریی) (33 خاڵ).
-14 مەسافی (28 یاریی) (32 خاڵ).
-15 سەناعە (28 یاریی) (32 خاڵ).
-16 رومادی (28 یاریی) (31 خاڵ).
-17 گازی باكوور (28 یاریی) (30 خاڵ).
-18 نەوتی وەسەت (28 یاریی) (29 خاڵ).
-19 ئیتیساڵات (28 یاریی) (29 خاڵ).
-20 سەناعات كارەبایی(28 یاریی) (14 خاڵ).
تیپی یانەی گازی باكووریش یەكێكی ترە لە یانەكانی كوردستان و شاری كەركوك كە بەشداریی ئەم خولە دەکات، لەگەڵ پێشمەرگەی سلێمانی، تەنیا دوو یانەی شارەكانی كوردستانن بەشداریی ئەم خولە بكەن.
گازی باكوور ئەم هەفتەیە دووچاری دۆڕاندن هات و لە یاریگای عەفەك 1-2 بە عەفەك دۆڕاوە و ئێستا لە بارودۆخێكی خراپدایەو 18 یەمی ریزبەندییە.