تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کەمبۆتەوە

11:07 - 2025-05-08
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق دوا داتای لەبارەی ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تووشبوون بە تای خوێنبەربوون کەمبۆتەوە، بەڵام گیانلەدەستدان زیادیکردووە.
سائر سەبری حسێن بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشی لە فەرمانگەکە رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا دوێنێ چوارشەممە 7-5-2025 ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتۆتە 54 حاڵەت، گیانلەدەستدانیش هەشت حاڵەت بووە.
لەو ژمارەیە، پارێزگای زیقار لە پلەی یەکەمدایە، 17 تووشبوو تۆمارکراوە، دواتر کەرکوك دێت بە چوار گیانلەدەستدان و پێنج تووشبوو، پاشان موسەننا شەش حاڵەت و دوو گیانلەدەستدان، دیالە یەک مردن و دوو تووشبوو، واست پێنج حاڵەت و یەک گیانلەدەستدان، نەینەوا سێ حاڵەتی تووشبوو، ئەنباریش یەك حاڵەتی تووشبوو هەیە و چەند حاڵەتێکی دیکەش لە پارێزگاکانی دیکە هەبووە.
بەبەراورد لەنێوان داتاکانی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو، جیاوازی لە تووشبووندا هەیە، رێژەی تووشبوون لە مانگێکی ئەمساڵدا 16 حاڵەت بووە، بەڵام ساڵی رابردوو لە مانگێکدا 23 حاڵەت تۆمارکراوە، گیانلەدەستدان لەمساڵدا هەشت حاڵەت بووە و دەکاتە نزیکەی 13 % تووشبووان، بەڵام ساڵی رابردوو رێژەکە 12,3 % بووە، ئەوەش مانای وایە تووشبوون کەمبۆتەوە، بەڵام گیانلەدەستدان بە رێژەیەکی کەم بەرزبۆتەوە.
هەر بەگوێرەی داتاکان، تا ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024، تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون 211 حاڵەت بووە.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان