دوێنێ لە كەركوك، رێوڕەسمێك بۆ یادكردنەوەی خۆپیشاندانی ساڵی 1982 دژ بە رژێمی لەناوچووی بەعس، رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك و كەسایەتی و رووناكبیران و چینوتوێژەكانی پارێزگاكە ئامادەبوون، قسە لەسەر خۆپیشاندانەكە كرا، كە ژمارەیەك لە لاوانی كەركوك سەر بە رێكخراوەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دژی پیاوانی رژێمی بەعس، خۆپیشاندانیان كرد و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
لەكۆتایی رێوڕەسمەكەشدا، كە لەلایەن بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ و ناوەندی كەركوكی كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی كەركوكەوە رێكخرابوو، رێزلێنان پێشكەش بە بەشداربووان و كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكە، كرا.