بەڕێزان کوڕانی تێکۆشەر و کەسوکاری کەسایەتی دیار خوالێخۆشبوو عەلی ئاغا زڕگوێزی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین و هەڤاڵمان کاک جەلال عەلی ئاغامان پێگەیشت.
بۆ ئەم کۆستە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
کاک جەلال عەلی ئاغا تێکۆشەرێکی دڵسۆز و سەرڕاستی یەکێتی و خەباتی کوردایەتی بوو کە مێژووی بنەماڵەکەشیان مایەی شانازییە بۆ هەموولایەکمان و لەدەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان جێی نیگەرانیمانە.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بۆ هەمیشە شاد بکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان