کۆنفرانسی زمانی کوردی لە شاری ئامەد (دیاربەکر) ی باکووری کوردستان بەردەوامە کە لە لایەن پێنی کوردی بە هاوکاریی شارەوانیی گەورەی ئامەد و پشتیوانیی پێنی نێودەوڵەتی سازدەکرێت.
دانیشتنی دووەم و سێهەمی کۆنفرانسی ئامەد بەمجۆرە بوو:
- دکتۆر دلاوەر زەراق (نووسەر و توێژەری باکوور) باسێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی: (لە کێشەی هەبوونەوە تا بیانووی بێ توانایی رەوشی کۆمەڵایەتی- سیاسی، زمانی کوردی لە تورکیا).
- سامی تان (زمانزان و سەرۆکی کۆمیتەی مافی زمان و وەرگێڕان، لە ناوەندی پێنی کوردی) ناونیشانی باسەکە: (زمان و زمانکوژی و پلانسازیی زمانی کۆمەڵایەتی).
- سابیر عەبدوڵڵاهیزاد (مافناس) باسێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی: (رەوشی یاسایی زمانی کوردی لە چوار پارچەی کوردستان).
- دادیار ئازاد (مامۆستای زمانی کوردی) باسەکەی بە ناونیشانی: (پڕۆسەی مافی زمان لە باشووری کوردستان)
* خەجێ شەن (نووسەر) ناونیشانی باسەکەی (پێناسەی ژنۆلۆژی و رستەیی لە زمان و وێژەدا).
بەڕێوەبەری پەنێلەکان: کەژاڵ ئەحمەد