دانوستانی ئەتۆمی ئەمریكا و ئێران؛ خولی چوارەم لە عومان دەستیپێكرد

06:16 - 2025-05-11
عیراق
41 جار خوێندراوەتەوە

خولی چوارەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێران، بە نێوەندگیری بەدر بوسەعید وەزیری دەرەوەی عومان، لە مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد. ئامانجی سەرەكی گفتوگۆكان دانانی سنورێكە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران و هەڵگرتنی سزا ئابورییەكانی سەر ئەو وڵاتە.
هاوكات، لێپرسراوێكی باڵای ئێران رایگەیاند، ئەمریكا لە دانوستانەكە زۆر جددی نییە و لە حاڵەتی شكستدا خۆیان بۆ سیناریۆی جێگرەوە ئامادە كردووە. پێشتریش عەباس عراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی كردبۆوە كە وڵاتەكەی هەرگیز دەستبەرداری مافە ئەتۆمییەكانی نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان