لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی چارەسەر و نەشتەرگەریی بۆ منداڵان راگەیەنرا

10:15 - 2022-08-10
کوردستان
816 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پڕۆژەی چارەسەر و نەشتەرگەریی بۆ منداڵانی خێزانی كەمدەرامەت راگەیەنرا.
لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆكی پڕۆژەكە خرایەڕوو كە تایبەتە بە چارەسەر و نەشتەرگەریی تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی كێشەی ئاڵۆزیی گورچیلە و میزەڕۆیان هەیە و تێچووی نەشتەرگەرییەكانیش لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانەوە دابیندەكرێت.
لە كۆنگرەكەدا، پزیشكانی پسپۆڕ و پەیوەست بە نەشتەرگەرییەكە، ئاماژەیان بەوەشكرد بەهۆی ئاڵۆزیی ئەو جۆرە لە نەخۆشیی منداڵان، كە بۆ چارەسەر دەبوو سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن، كار بۆ ئەوە كرا پزیشكانی پسپۆڕ بە نەخۆشییەكە بهێنرێن بۆ سلێمانی، كە ئەوەش ئاسانكارییەكی زۆر باشە لە چەند روویەكەوە و نەشتەرگەییەكانیش لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی ئیسپانی و كوردستانی و نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، دەكرێن.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان