هێمن ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و پردەكانی كەركوك، دەستیكرد بە دانانی ستوونی كۆنكرێتیی بناغەی پردی تازە لە خوارووی پارێزگاكە.
لەبارەی پرۆژەكەوە، عەدنان گەڵاڵی بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەكە، یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی ئیدارەی نوێی كەركوك، كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردن و یەكگرتن و بەستنەوەی رێگەوبانەكان.
باسی لەوەشكرد كە ماوەیەك پێش ئێستا پارێزگاری كەركوك سەردانی ناحیەی تازەی خوارووی كەركوكی كرد و بەڵێنی دروستكردنی ئەو پرۆژەیەی پێدان و ئێستا كارەكانی دەستپێكراوە و ئامانجی سەرەكیی پرۆژەكەش رێكخستنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە.