ئه‌لیكسانده‌ر زڤیریڤی دووه‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی رایگه‌یاند له منداڵیه‌وه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه‌و به‌م دواییه‌ش دامه‌زراوه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه كردۆته‌وه‌و راشیگه‌یاند سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه بۆ راهێنان به‌ڵام قورسه به‌شداری گراندسلامی ئه‌مریكا بكات.
زڤیریڤ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرای كرد له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه‌و دواجاریش توانیویه‌تی دامه‌زراوه‌ك بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه له‌ژێر ناوی خۆی دابمه‌زرێنێت.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه رایگه‌یاند كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌مه‌زراوه‌یه رۆژێكی تایبه‌ته بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی چونكه ده‌توانێت یارمه‌تی ئه‌و منداڵانه بدات كه توشی نه‌خۆشییه‌وه ده‌بن له‌پاڵ ئه‌وه‌ش یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات چۆیان خۆیان بپارێزن یاخود مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشیه بكه‌ن.
زڤیریڤ ئاشكراشیكرد له ته‌مه‌ن سێ ساڵ و شه‌ش مانگی‌دا تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه‌و هه‌میشه ئامێری پێوانی شه‌كره‌ی پێیه، له پاڵ ئه‌وه‌ش هه‌میشه قه‌ڵه‌می ئه‌نسۆلینی پێیه و خۆی له‌خۆی ده‌دات.
زڤیریڤ له‌وه‌ته‌ی له قۆناغی پێش كۆتایی گراندسلامی رۆلان گارۆس تووشی پێكان بووه به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی نه‌كردوه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆ راهێنان، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌و ئه‌ستێره‌یه رایگه‌یاند هێشتا زووه بۆ قسه‌ركردن له‌سه‌ر به‌شداری كردن له گراندسلامی ئه‌مریكاو تا به‌ته‌واوی ئاماده نه‌بێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ یاریكردن