ئەمڕۆ دانوستانی ئاشتی لەئۆكراین لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت و ڤلادمێر پوتن سەرۆکی روسیا بەشداری دانوستانەکانی ئیستانبوڵ ناکات و سەرۆکی ئۆکراینیش دەچێتە ئەنقەرە.
كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا كرملن بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتن لە دانوستانەكانی ئاشتی بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكراین بەشداری ناکات و پوتن وەفدێكی باڵای پێكهێناوە بۆ دانوستانەكان كە متمانەی تەواوەتی پێی هەیە، كە هەمان ئەو كەسانەن كە پێشتر بەشداری دانوستانەكانی ساڵی 2022 یان كردووە.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێكی باڵای ئۆكراین بڵاویكردەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراین بەڕێكەوتووە بۆ توركیا، بۆ ئەوەی بەشداری لە دانوستانەكاندا بكات.