سندوقى ژینگەى سەوزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رەزامەندیی پیشانداوە، بڕى یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پرۆگرامە ژینگەییەکانى عیراق و هەرێمی کوردستان بکات.
هەڵۆ عەسکەرى، وەزیرى ژینگەى عیراق رایگەیاند، ئەو بڕە هاوکارییەى پێشکەشى عیراق دەکرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشە ژینگەییەکان، سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە بە هەرێمى کوردستانیشەوە.
وەزیرى ژینگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەى پرۆگرامێک کە ئامادەیان کردووە، سەرجەم کەرتەکانى کشتوکاڵ، شارەوانى و سەرچاوەکانى ئاو، چاکسازیی ژینگەییان تێدا دەکرێت.
سندوقى ژینگەى سەوز (GCF) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە، بۆ رێگریکردن لە گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، هاوکاریی پێشکەشى وڵاتان دەکات.