پشتیوانى بۆ لێپرسراوى نوێی مەڵبەندى دراساتى گشتى دووپاتدەکرێتەوە

09:09 - 2022-08-10
کوردستان
360 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی چوارشەمە (2022/8/10) د.یوسف گۆران لێپرسراوى مەڵبەندى دراساتى گشتى (ی.ن.ک) لە سلێمانى، لە دوو دیدارى جیادا پێشوازی کرد لە هەریەک  ئاسۆ مامەند کارگێڕى مەکتەبى سیاسى، رزگار حاجى حەمە ئەندامى مەکتەبى سیاسى، جەزا سەید مەجید ئەندامى سەرکردایەتى و لێپرسراوى مەڵبەندى رێکخستنی یەکى سلێمانى.
هەریەک لە هەڤاڵان پشتگیرى و پاڵپشتى خۆیان بۆ لێپرسراوى نوێى مەڵبەندى دراساتى گشتى دووپاتکردەوە، لەبەرامبەریشدا د.یوسف گۆران سوپاسى ئەم پشتگیرى و پشتیوانییەى کردن و بەڵێنى دووپاتکردەوە بۆ خزمەتى خەڵک و یەکێتىی نیشتمانیى کوردستان بەردەوام دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان