گۆتیرێس: عیراق بەرەوپێشچوونی گەورەی بەدەستهێناوە

06:10 - 2025-05-17
عیراق
21 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی عیراق دەکات، دامەزراندنی دوو دەوڵەتیش بە چارەسەری کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین دادەنێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، لە 34 هەمین لوتکەی عەرەبی رایگەیاند، عیراق لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دامەزراوەکانیدا بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بەدەستهێناوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پابەندە بە هاوکاریکردنی.

وتیشی، هیچ پاساوێک بۆ ئەو کۆمەڵکوژییەی گەلی فەلەستین نییە و ئیدانەی کۆچپێکردنی زۆرە ملێی دانشتوانی غەززە دەکەین.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش وتی، سەقامگیری سوریا گرنگە و پێویستە پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە بکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان