لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارانی شكاندنی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەکرێت

09:53 - 2025-05-20
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دەستپێكی وەرزی گەرمای ئەمساڵدا، جارێكی دیكە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكا و بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی شارەكە بێ ئاو دەبن.
رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند: بەوهۆیەوە نزیكەی 40 %ی گەڕەكەكانی هەولێر بێ ئاو دەبن، وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە چاكبكرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا هۆکارەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کارکردنی چەند هاووڵاتییەکی نابەرپرس بۆ راکێشانی هێڵی کارەبا بە حەفارە. ئاماژەی بەوەشداوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا بەردەوامە و هەموو هەوڵێکیش دەخرێنەگەڕ بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا.
ساڵی رابردوو چەندینجار بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكا و بەوهۆیەوە هاووڵاتیان رووبەڕووی گرفتی بێ ئاویی بوونەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە پرۆژەی راكێشانی ئاوی خێرا لە هەولێر دەستیپێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ كاتێك بۆ گەیشتنی ئاوی خواردنەوە لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە، دیارینەكراوە.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

#هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان