سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئینگلته‌را ئاشكرایان كرد پێكانی تیاگۆ ئه‌لكانتارای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سووك نییه‌و ئه‌و یاریزانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌بڕێت.
ئه‌لكانتارا له یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ی له پریمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر به فوڵهام دووچاری پێكان هات و به‌هۆیه‌وه یاریگای جێهێشت.
دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وتوه ئه‌و یاریزانی دووچاری گرژبوونی ماسولكه‌ی رانی بووه‌و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه.
پێكانی ئه‌و یاریزانه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كه چه‌ند پێكانێكی تری له ریزه‌كانی هه‌یه كه به‌پێی ده‌یلی مه‌یڵ گه‌یشتۆته 7 یاریزان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئه‌تله‌تیك ئه‌و یاریزانه به ئه‌گه‌ری زۆر له جه‌وله‌ی هه‌شته‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یاریكردن ئه‌مه‌ش مانای وایه له یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر كریستال پالاس و مان یونایتد و بۆرنمۆس و نیوكاسڵ و ئێڤه‌رتۆن و ولڤه‌رهامبتۆن به‌شداری ناكات.