بۆ کۆچی دوایی لە ناکاوی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان و فەرماندە، کاک ئازاد وەندەرێنەیی، سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە کۆچی دوایی لە ناکاوی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزان و فەرماندە کاک ئازاد وەندەرێنەیی.
بۆئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی و هاوسەنگەرانی دەکەم.
کاک ئازاد وەندەرێنەیی یەکێک بوو لە تێکۆشەرەکە هەرە دیار و ماندووەکانی خەباتی کوردایەتی و یەکێتی، کە نموونەیەکی باڵا بوو لە دڵسۆزی و سەرڕاستی بۆ خاک و گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان. لەدەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان جێی نیگەرانیمانە و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوومان بۆ هەمیشە شادبکات و ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان