لیژنه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له ئینگلته‌را بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گرانێت چاكای ئه‌رسناڵ بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تۆمه‌تی تێوه‌گلان له گره‌و كردن له‌سه‌ر یارییه‌كانی تۆپی پێ.
چاكای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رسناڵ كۆتایی ساڵی رابردوو له یارییه‌كی یانه‌كه‌ی به ئه‌قه‌ست وای كرد داوه‌ر كارتی زه‌ردی پێبدات و دواتر ده‌ركه‌وت به‌هۆی ئه‌و كارته زه‌رده‌وه چه‌ند كه‌سێك پاره‌ی زۆریان له گره‌و كردن بردۆته‌وه.
گومانه‌كه‌وه له‌وه‌وه سه‌رده‌گرێت كه كارێكی تاوانكاری له‌و ره‌فتاره‌ی چاكا هه‌بێت كه مافیای ئه‌لبانیا و یاریزانێكی پێشوو كه پێشتر تۆمه‌تی یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی دراوه‌ته‌پاڵ تیایدا به‌شدارن .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردۆته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كارته زه‌رده‌كه‌ی چاكاكا به‌رامبه‌ر به لیدز ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌بری 60 هه‌زار یۆرۆ گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه چاكا له 10 ده‌قیقه‌ی كۆتایی یاری كارتی زه‌رد وه‌رده‌گرێت.
چاكاش له‌و یارییه چووه سه‌ر تۆپێكی جێگیر و به ئه‌نقه‌ست 2-0 سانیه تۆپه‌كه‌ی لێنه‌دا بۆیه داوه‌ر له ده‌قیقه‌ی 86 كارتی زه‌ردی به‌ڕوودا به‌رز كرده‌وه.
دوای چه‌ندین مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ش دواجار لیژنه‌ی نه‌هێشتنی تاوان رایگه‌یاند چه‌ندین به‌ڵگه‌یان ده‌سته‌كه‌وتوه چه‌ندین گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و كارته زه‌رده كراوه‌و یاریزانێكی پێشووی سویدیش پاره‌یه‌كی زۆری له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتوه كه پێشتر 5 ساڵ به‌هۆی یاری به ئه‌نجامی یارییه‌كان سڕكراوه.