سیرینا ولیامزی ئه‌فسانه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی و خاوه‌ن 23 نازناوی گراندسلام رایگه‌یاند واده‌ی وازهێنانی نزیك بووه‌و ئه‌گه‌ر زۆره دوای گراندسلامی ئه‌مریكای ئه‌مساڵ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی رابگه‌یه‌نێت.
سیرینا به یه‌كێك له مه‌زنترین یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی داده‌نرێت ئه‌گه‌ر مه‌زنترین نه‌بێت، له‌ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی پێكان نزیكه‌ی ساڵێك دووركه‌وته‌وه‌و به‌م دواییه گه‌ڕایه‌وه بۆ یاریكردن.
به به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی تۆرنتۆش ئه‌و كچه یاریزانه توانی دوای ساڵێك یارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تاك بباته‌وه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه سیرینا هه‌مووانی تووشی شۆك كرد كاتێك له رێگه‌ی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایگه‌یاند واده‌ی وازهێنانی نزیك بووه‌ته‌وه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی پشت ئه‌م بڕیاره‌شی ئاره‌زوی ئه‌و كچه یاریزانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ببێته‌وه به دایك.
سیرینا كه ساڵی داهاتوو مۆمی 41 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌كوژێنێته‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌و كاته‌ی كه شتێكت زۆر خۆش ده‌وێت زۆر قورسه چونكه ده‌بێت قوربانی بۆ بده‌یت به شتی تره‌وه، من چێژ له تێنس وه‌رده‌گرم به‌ڵام كاتی وازهێنان نزیك بووه‌ته‌وه.
نووسیویشیه‌تی: پێویسته سه‌رنجه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه دایكم، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م چێژ له‌و چه‌ند هه‌فته كه‌مه وه‌ربگرم كه ماومه.
سیرینا ساڵی 2017 به دوو گیانی توانی گراندسلامی ئوسترالیا بباته‌وه‌و له‌و كاته‌وه نه‌یتوانیوه هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی گراندسلام بباته‌وه كه 4 یاری كۆتایی دۆڕاندوه.