ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك) و ئنیستتوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە، رێوڕەسمێک بۆ ناساندن و بەخشینی كتێبی (هۆلۆكۆست و تاوانی ئەنفال) لە نووسینی نووسەر و رۆژنامەنووس (تەها سلێمان) سازدەكات.
رێوڕەسمەكە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 24/5/2025 لە ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.