*ناوه‌ندی گه‌نجانی كفری، به‌م دواییه پاڵه‌وانێتییه‌كی تۆپی سه‌رمێزی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزانانی گه‌رمیان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان رێكحست.
دانا عه‌دنان لێپرسراوی ناوه‌ندی گه‌نجانی كفری به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئامانجمان له‌م پاڵه‌وانێتییه خزمه‌تی گه‌نجانی سنوره‌كه‌مان و یاریزانی تۆپی سه‌رمێزه، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتووانه كۆتاییهات و سامناك ئیبراهیم یه‌كه‌م و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن دووه‌م و ئازاد ئه‌حمه‌د سێیه‌م بوو.
*له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان، پاڵه‌وانێتییه‌كی فوتساڵ بۆ تیپەکانی كۆڵێج و په‌یمانگا رێكخرا، 20 تیپ تێیدا به‌شدار بوون، له یاریی كۆتاییدا، تیپی تاقیگه‌ی پزیشكی- قۆناغی یه‌كه‌م به په‌نالتی له تیپی تاقیگه‌ی پزیشكی قۆناغی دووه‌می برده‌وه، له كۆتاییشدا خه‌ڵاته‌كانی خوله‌كه دابه‌شكران.
حەیدەر ئەحمەد