رفعەت عەبدوڵڵا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی: سلێمانی، ژینگەیەکی لەبارە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران

06:30 - 2025-05-26
کوردستان
148 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی.
لە دەسپێکی دیدارەکەدا هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا، رایگەیاند، سلێمانی ژینگەیەکی هێمن و لەبارە بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران و بازرگانان و سەرمایەداران، تەئکیدیشیکردەوە وەک یەکێتی، پشتیوانیانین بۆ وەبەرهێنان و گەشەی زیاتر بەبازاڕ و جوڵەی ئابووری و بازرگانیی سلێمانی و بەهێزکردنی ژێرخانە ئابوورییەکەی، لەوبارەیەوە وتی: "سلێمانی بکەنە سەنتەری بازرگانی عیراق".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یەکێتی هاوکار و هاریکار دەبێت بۆ پەرەپێدانی بازرگانی و ئابووریی سلێمانی و وتیشی: "پشتگیری لە پیشەسازییە ناوخۆییەکان و کارئاسانی بۆ سەرمایەداران و بازرگانان دەکەین".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، هیوای خواست کە ژووری بازرگانیی سلێمانی رایەڵەی هاوبەش دروستبکات لەنێوان بازرگانانی سلێمانی و هەرێم و وڵاتانی دەرەوە هەتا سەرمایەکانیان لەسلێمانی بخەنەگەڕ.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان