جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تەئكیددەكاتەوە كە «پێویستە هەرێمی كوردستان سوود لە ئەزموونە پێشكەوتووەكانی ژاپۆن وەربگرێت، بەتایبەت لە بوارەكانی ئابووری، پیشەسازی، پەروەردە و فێركردن و تەكنەلۆژیای سەردەم، لەپێناوی ئابوورییەكی بەهێز بۆ هەرێمەكەمان و بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار». دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوكا بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر كرد و پیرۆزبایی لێكرد و پشتیوانیی بۆ دەربڕی. لە دیدارەكەدا، هیتۆشی ئیشیزوكا، جەختیكردەوە لە بەردەوامیی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبەشی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستاندا.