توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی 99 %ی زێڕ له ناوكی زه‌ویدایه و به‌هێواشی به‌ره‌و توێكڵی زه‌وی سه‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن به‌شی كیمیای بایۆلۆجی زانكۆی گوتینگن-ی ئه‌ڵمانییه‌وه ئه‌نجامدراوه و ماڵپه‌ڕی «ده‌یلی مه‌یل»ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ناوكی زه‌وی ده‌وڵه‌مه‌نده به زێڕ، كه له ناوكه‌وه ده‌ڕژێته ناو به‌ردی گڕكانییه‌وه و دواتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌كشێت و كانزا زه‌رده‌كه و كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌گوازێته‌وه.
د.نێڵز میسلینگ له به‌شی كیمیای جیۆلۆجی زانكۆی گوتینگن ده‌ڵێت: كاتێك ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتن، دركمان كرد زێڕی راسته‌قینه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه، داتای سه‌رنجڕاكێشی تێدایه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، زیاتر لـــــــــــــــه
99.999 %ی زێڕی ژێرزه‌وی، له قووڵایی 2900 كیلۆمه‌تردایه، كه به به‌ردی ره‌ق داپۆشراوه و له‌ناو ناوكی زه‌ویدایه و دووره و ده‌ستی مرۆڤ پێیناگات.
كوردستانی نوێ