بــەڵای هـاکـکردنی مـۆبـایـل

10:10 - 2022-08-13
دووتوێ
526 جار خوێندراوەتەوە

هاککردنی مۆبایل یان کۆمپیوتەر گرفتێکە کە خەڵک بەگشتی وەک بەکاربەر تەنها بیستبێتمان و رەنگە زۆربەمان شتێکی ئەوتۆ لەبارەی هۆکارەکانی و شێوازەکانی هاککردنەوە نەزانین، یاخود بەهۆی ئەوەی پێ بەپێی گەیشتنی خودی ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان و سیستمەکانی پەیوەندیکردنەوە ئەویش هەر نوێ بێت و بێگومان درەنگتریش وەک کاردانەوە سەری هەڵدابێت، بۆیە لە کتێبخانەی کوردیدا بابەتی ئەوتۆ لەبارەی خودی تەکنۆلۆژیا و بابەتی هاککردنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە بەردەست نییە.
گرفتەکە ئەوەیە رەنگە ئێمەمانانی عەوام و رەشۆکی لە بواری تەکنۆلۆژیادا تەنیا وەک ڤایرۆس و تێکچوون مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، یان وەک ئەوەی لە هەموو کایەیەکدا بە سیاسەت بارگاویی بووین، خەیاڵمان تەنیا بۆ لایەنی سیخوڕیی بچێت، بەتایبەتی ئەگەر خۆمان دیدگایەکی سیاسیی دیاریکراومان هەبێت، بەڵام دوور نییە بابەتەکە رەهەندی کۆمەڵایەتی و ئابووریی و رکابەریی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئامێرە تەکنۆلۆژییەکانی پەیوەندیکردنیشی لەپشتەوە بن، بۆیە ئەوەی بۆ خەڵکی بەکاربەر پێویستە، بەدەستهێنانی هۆشیاریی زانستییە لەو بارەیەوە تا خۆی و داتاکانی و وێنە و بابەتە هەڵگیراوەکانی لەناو ئامێرەکانی پەیوەندییەکەیدا پارێزراو بێت لەو بەڵای هاککردنە.
بۆ بەدەستهێنانی ئەو هۆشیارییەش، ئەرکان جەبار کە خۆی توێژەری بواری تەکنیکی میدیایە و ماستەری تێدا بەدەستهێناوە، هەروەک هاککردنیش دەچێتە چوارچێوەی پسپۆڕییەکەی ئەوەوە، ئەم دوو توێیەی ئامادەکردووە وەک پێدانی بەرچاوڕوونییەک بە بەکاربەرانی ئامێرەکانی پەیوەندیی (مۆبایل) بە هەردوو سیستمەکەیەوە و بە زانیاریی وردەوە رێگەکانی چۆنێتی پارێزگارییکردنی ئامێرەکانی خستۆتەڕوو تا بەکاربەران لە بەڵای هاککردن سەلامەت بن و پارێزگاریی لە زانیاریی و داتا کەسییەکانیان بکەن. 

دۆسێ

#دۆسێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان