وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەردەکات

08:23 - 2025-06-02
کوردستان
103 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە رسوماتی داواکردنی پشتگیری بڕوانامە بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بۆ ساڵی 2025 دەبەخشرێن.

ئەم بڕیارە لە گشتاندنێکی وەزارەتدا بە ژمارە 10933 رۆژی 2/6/2025 بە ئیمزای وەزیر، د.ئارام محەمەد قادر دەرچووە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، وەک رێکارێک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان