فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ ئەمریکا

10:54 - 2025-06-03
عیراق
59 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، لە کۆشکی بەغدا، سەرۆک کۆمار پێشوازیكرد لە راوێژكاری نوێی كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی لە ستیڤن فەیگن كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا، هەروەها باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا و چۆنیەتی گەشەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا كرا.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەگرنگی ئەو سەقامگیرییە كرد كە عیراق بەخۆیەوە دەبینێت لە بوارەكانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری، گەشەپێدان، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، ئەمەش رێخۆشكەرە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان. 
ستیڤن فەیگن-یش دووپاتی لە پەرۆشی ئەمریكا بۆ درێژەدان بەهاوكاری لەگەڵ عیراق بۆ گەیشتن بە گەشەپێدان و سەقامگیری، كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان