دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بریجێش كۆمار كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
جێگری سەرۆكی هەرێم، جەختی لە رۆڵی گرنگی هیندستان كردەوە لە پشتگیریكردنی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەكە، هەروەها بەردەوامبوون و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عیراق بەرزنرخاند، بەتایبەتی لە بوارەكانی گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی توانا مرۆییەكان و هاوكارییە ئابووری و كەلتورییەكاندا.
لای خۆیەوە، كونسوڵی هیندستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدان و هاوكاریكردنی زیاتر لە بوارە جیاجیاكان، نیشاندا.