بۆ فیلمە نوێیەکەی.. جاکی شان: پێویستم بە راهێنان نەماوە

11:48 - 2025-06-04
هەمەرەنگ
80 جار خوێندراوەتەوە

جاکی شان ئەستێرەی دنیای سینەما و هونەرەکانی کاراتێ و کۆنگ فو، لەدوا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری ڤارایتی سەبارەت بە نمایشکردنی نوێترین فیلمی، کە بەشی شەشەمی زنجیرە فیلمەکانی (Karate Kid- کوڕە کاراتێ) یە دەڵێت: «پێوستم بە راهێنانی رۆژانە نییە، 64 ساڵ بەردەوام هەموو رۆژێک راهێنانم کردووە و بەردەوام هەوڵمداوە»، هەروەها جاکی شانی 70 ساڵ دەڵێت: «رەنگە وەک جاران خۆشەویست نەبم، چونکە کە لە بیستەکانی تەمەنمدا بووم دەمتوانی سێ جار لە هەوادا تەقلە لێبدەم، بەڵام ئێستا یەکجار دەتوانم».
فیلمی (Karate Kid: Legends) لە رۆژی 30 مانگی پێنجدا لە هۆڵەکانی سینەما دەست بە نماییشکردنی کرا، کە لە دەرهێنانی جۆناسان ئەنتویستێڵ-ە، ئەم زنجیرە فیلمە لە ساڵی 1984ەوە دەستیپێکردووە و تا ساڵی 2010 بەردەوام بووە، ئەمەش بەشی شەشەمی فیلمەکەیە و تایبەتمەندی ئەم بەشە گەڕانەوەی هەردوو ئەستێرە جاکی شان لە رۆڵی مامۆستا (هان) دا و رالف ماچیۆ-یە لە رۆڵی (دانیال لارسۆ)دا کە پاڵەوانی بەشی یەکەمی فیلمەکەیە، لەم بەشە نوێیەدا کۆدەبنەوە بۆئەوەی راهێنان بە نەوەی نوێ لە هەوادارانی هونەری کاراتێ و کۆنگ فو بکەن، لێرەدا ئەکتەری نوێ بێن وانگ رۆڵی (لی فۆنگ) دەگێڕێت و ئەم بەشە پردێکە لە نێوان هەموو بەشەکانی پێشووی زنجیرەکەدا و نەوە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە.
ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: الیوم السابع

بابەتە پەیوەندیدارەکان