هەولێر: رەوەست نەوزاد
دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن، كۆڕێكی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر بۆ ناساندنی كتێبـی (خاكی رەش) رێكخست.
لە ئاماژەكردن بە ناوەڕۆكی كتێبەكەی، نووسەر، وتی: كتێبەكەم؛ زادەی گەشتێكی رۆژنامەوانیمە بۆ رۆژئاوای كوردستان، لەوێ زۆر رووداوی ناخۆش بەرچاو دەكەون، چیرۆكی رووداوەكانم وەك خۆی گێڕاوەتەوە و وێنە و ژیانی راستەقینەی دانیشتوانی سنوورەكەم خستۆتەڕوو، كە بەشێوەیەكی گشتی خەڵكی لە ئارامیدا ناژین. وتیشی: كتێبەكەم زیاتر باس لە رووداوەكانی دوای داگیركردنی سەرێكانی بۆ گرێسپی دەكات لە كۆتایی ساڵی 2019دا.
پاشان ژمارەیەك لە ئامادەبوان بە پرسیار و سەرنجەكانیان بەشدارییان كرد و لەكۆتاییشدا كتێبەكە بەسەر بەشداربواندا دابەشكرا.