مه‌كته‌بی راگه‌یاندن سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ڤاڵ دانا به‌هادین ده‌كات

11:51 - 2022-08-15
کوردستان
99 جار خوێندراوەتەوە

به‌داخێكى زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ خاتوو (به‌دریه‌ بابه‌ڕه‌سوڵ شێخ محی الدین) دایكى هه‌ڤاڵ (دانا به‌هادین) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى راوێژكاریی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن كۆچی دواییكرد.
به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ناوى مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و ته‌واوى هه‌ڤاڵانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ڤاڵ (دانا به‌هادین) و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین و هیواخوازین جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت و خوا سه‌بووری و ئارامی به‌خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
جارێكی تریش سه‌ره‌خۆشیمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

مەکتەبی راگەیاندن

#مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان