چین و روسیا هۆشداری دەدەن بە ئەمریکا

01:26 - 2025-06-19
جیهان
40 جار خوێندراوەتەوە

 روسیا و چین هۆشداری دەدەن لە بەشداریكردنی ئەمریكا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، پەكین دژی هەر كارێكە كە سەروەری وڵاتان پێشێل بكات و دژی بەكارهێنانی هێز و هەڕەشەشە لە نێو وڵاتـاندا .هەروەها داوای لە لایەنە ناكۆكەكان بە تایبەت ئیسرائیل كردوە بە زوترین كات شەر ڕا بگرن.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاندوە ، دەستوەردانی ئەمریكا لە ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ، پەرەسەندێكی ترسناك لە ناوچەكەدا دروست دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان