مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، مەرجی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دیاریکرد و هەڕەشەی توندکردنەوەی کاردانەوەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسرائیل کرد.
پزیشکیان، ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی تاکە رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، راگرتنی بێ مەرجی هێرش و دوژمنکارییەکانی ئیسرائیلە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی کە کاردانەوەکانیان بەرامبەر دوژمن توندتر دەبێت و وایان لێدەکات لە کارەکانیان پەشیمان ببنەوە.